بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئیتاڵی
ماسیملیانۆ ئەلێگری شوێنی سێرجیۆ كۆنسیساو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلان
دەگرێتەوە.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆتەوە ئەی
سی میلان خۆی یەكلایی كردۆتەوەو ماسیلملیانۆ ئەلێگری راهێنەری پێشوی یۆڤانتۆسی بە ڕاهێنەری
داهاتوی دیاریكردوە.
لاگازیتا دیلۆ سپۆرت بڵاویشیكردۆتەوە كارگێڕی میلان
لەكارەكانی سێرجیۆ كۆنسیساوی راهێنەر رازی نییەو ئەندامانی بەرێوەبردنی یانەكە لەسەر
ئەوە كۆكن كە لەكۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی راهێنەرە پۆرتوگالیەكە هەڵبوەشێنرێتەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردوە جیری كاردیناڵی خاوەنی
ئەی سی میلان و جۆرجیۆ فۆرلانی بەرێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە لە شاری نیویۆرك كۆبونەتەوەو
لەسەر هەڵبژاردنی ئەلێگری بەڕاهێنەری داهاتوی یانەكەیان ڕێككەوتون.
91 جار خوێندراوەتەوە