ئەنخیل كۆریای هێرشبەری
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ڕاگرتن بۆ 5 یاری داهاتوی یانەكەی سزادرا.
وەرزش:KNNC
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
سزادان و ڕاگرتنی ئەنخیل كۆریای یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی بۆ پێنج یاری ڕاگەیاند.
یەكێتیەكە هۆكاری ڕاگرتنەكەی
بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كۆریا لەكاتی دەركردنی بەكارتی سور لە یاری یانەكەی لەبەرامبەر
خیتافی سوكایەتی بەداوەر كردوەو قسەی نەشیاوی پێ وتوە.
بەوەش كۆریا ناتوانێت
لەدو گرنگترین یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیاو لالیگا بەرامبەر بارسێلۆنا
یاری بكات.
كۆریا لەم وەرزەدا 7 گۆڵی
تۆماركردوەو خاوەنی 5 ئەسیتیشەو یەكێكە لەئەندامە كاریگەرەكانی پێكهاتەكەی دیگۆ سیمیۆنی
ڕاهێنەر.
53 جار خوێندراوەتەوە