یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی
باشترین بەرگریكاری ئیتاڵی كردوە بەئامانجی هاوینەی خۆی كە لە ڕیزەكانی یانەی ئینتەرمیلاندا
یاری دەكات.
وەرزش:KNNC
بەپێی زانیاری سەرچاوەكان
ئارنی سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ پلانی مێركاتۆی هاوینەی بۆ كارگێڕی یانەكەی خستۆتەڕو.
سەرچاوەكان ئاشكرایان
كردوە, ڕاهێنەرەكەی رێدز داوای گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری
ئینتەرمیلانی كردوە كە ئێستا خۆی وەكو یەكێك لە باشترین بەرگریكارەكانی ئەوروپا
نمایشكردوە.
ئاشكراشیان كردوە ئارنی
سلۆت بەرگریكارەكەی ئینتەرمیلان بەگونجاوترین دەزانێت بۆ بەهێزتركردنی پێگەی بەرگری
تیمەكەی لە هاوینی داهاتودا.
لیڤەرپوڵ لەهەوڵی كڕینی
باستۆنی بەتەنیا نییەو بەرگریكارە ئیتاڵیەكە لەلایەن چەند یانەیەكی تری گەورەی ئەوروپاوە
داواكراوە.
باستۆنی ڕۆڵی سەرەكی هەیە
لە پێكهاتەكەی سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەرو وەرزی رابردوش توانایەكی بەرزی لە دەستكەوتی
بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا پیشان دا.
70 جار خوێندراوەتەوە