وەین رۆنی ئەستێرەی پێشوی
شەیتانە سورەكان پلانێكی دۆزەخیی بۆ كارگێڕیی یانەی مانچستەریونایتد دەخاتەڕو.
وەرزش:KNNC
لەڕێگەی میدیاكانەوە وەین
رۆنی ئامۆژگارییەكی ترسناك ئاڕاستەی كارگێڕی یانەی مانچستەریونایتد دەكات و بۆچونی وایە لە
پێناو گەڕانەوەی هێز بۆ مانچستەریونایتد، دەبێت یانەكە دەستبەرداری نزیكەی 15 یاریزانی
ببێت.
رۆنی دەڵێت: تەنها برۆنۆ
فێرناندێز ئاستی بەهێز لە مانچستەریونایتد پێشكەش دەكات، ئەویش هەندێک كات رۆڵی خۆی
لەدەستدەدات، بەڵام بەگشتی تاكە یاریزانە شایستەی پۆشینی درێسی شەیتانە سورەكانە.
ئەستێرەكەی پێشوی هەڵبژاردەی
ئینگلتەرا باسی لەهۆكاری پاشەكشەكردنی ئاستی زۆربەی یاریزانەكانی مانچستەریونایتدی
كردوە و دەڵێت: ئەوان لە ئەنجامدانی هەڵە دەترسن، ئەوەش وایكردوە نەتوانن ئاستی
راستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن.
لەكۆتایدا گۆڵكارە مێژویەكەی
مان یونایتد وتویەتی بڕوای وایە یانەكە ناتوانێت ئاستی بەرزی بۆ بگەڕێتەوە.
87 جار خوێندراوەتەوە