تا کۆتایی شەڕ دەکەین... چین داوا لە ئەمەریکا دەکات رێز نیشانبدات

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 08/04/2025
جیهان
+
-

پەکین داوا لە واشنتۆن دەکات، رێز نیشانبدات ئەگەر بیەوێت گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵدا ئەنجامبدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەبێت "ڕێز" نیشان بدات ئەگەر بیەوێت دانوستانی بازرگانی ئەنجام بدات، ئەمەش دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی هەمەلایەنە بەسەر بەرهەمە چینییەکان.

 

 

راشیگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی بیەوێت دانوستان ئەنجام بدات، دەبێت هەڵوێستی یەکسانی و ڕێزگرتن بگرێتەبەر.

 

 

وتیشی: ئەگەر ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگوێ بخات و پێداگری لەسەر شەڕی گومرگی و شەڕی بازرگانی بکات، بە دڵنیاییەوە چین تا کۆتایی شەڕ دەکات.

 

 

دوێنێ دوشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس، هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی زیاتری لە چین كرد و وتی: ئەگەر چین لە بەیانییەوە باجە گومرگییەکەی بۆ سەر ئەمەریکا هەڵنەوەشێنێتەوه‌، لە 9ـی مانگەوە بە ڕێژەی 50% باجی گومرگی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن.

378 جار خوێندراوەتەوە