دوای لێدوانەكەی
ترەمپ لەسەر بەردەوامی كۆبونەوە راستەوخۆكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، وەزیری دەرەوەی
ئێران جەخت دەكاتەوە، بۆ دروكەوتنەوە لە فشار و هەڕەشەكانی واشنتۆن باشتر وایە كە
دانوستانەكان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت.
هەواڵ: (KNNC)
عەباس عراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای وڵاتەكەی راگەیاندوە: بۆ دورخستنەوەی
فشارەكان لەسەر تاران و كۆتایی هێنان بەهەڕەشەكان ی واشنتۆن، وڵاتەكەی دانوستانی
ناڕاستەوخۆ بەئاشتر دەزانێت كە بڕیار وایە رۆژی شەممە لە عوممان بەڕێوەبچێت.
وتیشی:
كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوازی ناڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریكادا دەكات و هەمو
شێوازێكی دیكەی دانوستان رەت دەكاتەوە، بۆیە دەتوانن گفتوگۆی بەرهەمدار مسۆگەر
بكەن و تارانیش پابەند دەبێت بەم چوارچێوەیەوە.
رۆژی دوشەممە،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێران رایگەیاند: گفتوگۆیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران
بەشێوەی راستەوخۆ دەستپێكردوە، بەڵام تاران ئەو هەواڵەی رەت كردەوە.
میدیا ئێرانییەكان
لەسەر زاری بەرپرسانی وڵاتەكەیان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردبو، داواکارییەکانی سەرۆكی
ئێران بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەژێر هەڕەشەی بۆردوماندا رەتکراوەتەوە،
بەڵام دەرگای دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بە کراوەیی هێشوەتەوە.
هۆشدارییەکانی
ترامپ سەبارەت بە کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر
کردوە، بەتایبەتی دوای شەڕەکانی غەززە و لوبنان، هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ
سەر حوسییەکان لە یەمەن.
ترەمپ ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردبو، ئەگەر بتوانن لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەگەڵ تاران بگەن بەڕێککەوتن پەنا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
سەربازی نابەن.
دوێنی دوشەممە،
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردبویەوە؛ بەرنامە ئەتۆمییەكەی
وڵاتەكەی بۆ مەبەستی ئاستی بەكاردەهێنن كە ئەوەش لەلایەن رێبەری كۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە فتوای لێدراوە و ناتوانن لە ئامۆژگارییەكانی دەربچن.
دۆناڵد
ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی لهگهڵ بنیامین ناتانیاهۆ،
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی رایگەیاند: دانوستانه راستهوخۆكان
لهگهڵ ئێران دهستیپێكردوه، ڕۆژی شهممهش بهردهوام دهبێت و کۆبونەوەیەکی
گرنگ لە ئاستی باڵادا ئەنجام دەدرێت.
170 جار خوێندراوەتەوە