زێلێنسکی: دو سەربازی چینیمان لەناو ریزەكانی سوپای روسیا دەستگیر كرد

KNN : Kurdish News Network
05:27 - 08/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایدەكات؛ دو سەربازی چینیان دەستگیرکردوە کە شانبەشانی روسیا دژی كیێڤ دەجەنگن و دەشڵێت: چاوەڕوانی وەڵامی ئەمەریکا دەکەن.


هەواڵ: (KNNC)


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی جەنگ لەگەڵ روسیا، هێزەکانیان توانیوانە  دو سەربازی چینی دەستگیربكەن کە شانبەشانی سوپای روسیا جەنگیان لە دژی كیێڤ كردوە، ئێستا هەردو هاوڵاتییە چینییەكە بەتەواوی بەڵگەنامە و کارتی بانکی و پێناسەكانیانەوە بەدیل گیراون.


زێلێنسکی لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی لەخۆگرتبو، بڵاویكردوەتەوە؛ سوپای وڵاتەكەی دو سەربازی چینی دەستگیرکردوە، بۆیە پێویستە پەكین وەڵامی ئەوانیش و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بداتەوە.


سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئێستا و دوای دەستگیركردنی دو سەربازی چینی لە ریزەكانی سوپای روسیا، چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكەن كە هەوڵوێستێكی هەبێت.


لای خۆشییەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە: سوپای وڵاتەكەی توانیویانە هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی  گویڤۆ لە کورسکی روسیا بشكێنن و دواتریش لەلایەن هێزەكانی ئاسمانی و تۆپخانەی سوپاوە و لەدودیو سنورەكانیانەوە هێرش بكەنە سەر  هێزەکانی ئۆکرانیا.

196 جار خوێندراوەتەوە