سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، لەسەر بەرنامەی
ئەتۆمییەكەی لەگەڵ تاران نەگەیشتن بەڕێككەوتن پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەن،
دەشڵێت: تەلئەبیب و واشنتۆن هاوڕان كە نابێت ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت.
هەواڵ: (KNNC)
بنیامین نەتانیاهۆ: سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەگەر
لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەی نەگەیشتن بەڕێككەوتن و ئەو وڵاتە ویستی درێژكردنەوەی
دانوستانەكانی هەبو، پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەن.
وتیشی: تەلئەبیب و واشنتۆن هاوڕان كە نابێت تاران خاوەنی
چەكی ئەتۆمی بێت.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە
بۆردومان كردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاوەدێری و جێبەجێکردنی هێزەكانی
ئەمەریکاوە ئەنجام بدرێت.
148 جار خوێندراوەتەوە