کارۆلین لیڤیتی: رێژەی باجمان لەسەر چین بۆ لە (104%) بەرز كردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 08/04/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت: لەسەپاندی باج و رەسمی گومرگی بەسەر كاڵاوشمەكە ئەمەریكییەكان، چین هەڵەیەكی گەورەی كردوە بۆیە رێژەی باجمان لەسەر چین بۆ لە (104%) بەرز كردەوە و لەسبەینێوە دەسەپێندرێت هەروەها رێژە ئەو باجەی ترەمپەوە سەپێنراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کارۆلین لیڤیتی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: لەسەپاندی باج و رەسمی گومرگی بەسەر كاڵاوشمەكە ئەمەریكییەكان، چین هەڵەیەكی گەورەی كردوە، بۆیە رێژەی باجیان لەسەر كاڵاوشمەكە هەناردە كراوەكانی چین بۆ ئەمەریكا بە رێژەی لە (104%) بەرز كردەوە و لەسبەینێوە دەسەپێندرێت.


وتیشی: بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆی بۆ پڕكردنەوەی بازاڕەكان لە دابینكردنی پێداویستی بەكاربەر، ناكرێت ئەمەریكا پشت بە وڵاتانی هەناردەكار ببەستێت.


رونیكردەوە، ئەو رێژە لە باج و رەسمی گومرگەی لەلایەن ترەمپەوە بەسەر كاڵاوشمەكە هاوردەكراوەكاندا سەپێنراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، بەشێكیش پەیوەستە بە رێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا.


وتەبێژەكەی كۆشكی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرۆك ترەمپ لەگەڵ تیمەكەی لە سەرۆكایەتی كۆبوەتەوە و داوای كردوە لەسەر بنەمای بڕیار نوێكان رێككەوتنە بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتان ئەنجام بدەن، هەروەها گەشبینی خۆشی بۆ ئابوری وڵات بەگشتی دەربڕیوە بەتایبەتی لەدابەزینی نرخی نەوت.

261 جار خوێندراوەتەوە