بەپێی ئەنجامى ڕاپرسییه‌ك،
خه‌ڵكی عێراق یه‌كێكن له گەلە نەویستراوەکانی جیهان، شێوازی حوكمڕانی و سیسته‌می
سیاسیی وڵاتەکە، وای كردوه گه‌لانی جیهان گه‌لی عێراقیان نه‌وێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ڕێکخراوی وۆرد
پیوپڵ ڕیڤیو ئەنجام دراوە، مرۆڤەکان لە سەرانسەی جیهان لەسەر شێوازی حوكمڕانی
و سیسته‌می سیاسیی وڵات و كو‌لتور و ئایین بۆچونی تایبەت و جیاوازیان هەیە
لەسەر خەڵکانی وڵاتانی دیکە.
بەپێی ئەنجامى راپرسییەکە، گه‌لانی
چین و ئه‌مریكا و ڕوسیا یەک لە دوای یەک، نەویستراوترین گه‌لانی جیهانن و هۆكاره‌كه‌یشی
په‌یوه‌ندیی به ئاست و قه‌باره‌ی باڵاده‌ستی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه هه‌یه له جیهاندا.
ڕاپرسییه‌کە ئەوەشی
ئاشکرا کردوە: گه‌لی کۆریای باکور له پلەی چوارەم و ئیسرائیل له پلەی پێنجەم و
پاکستان له پلەی شه‌شه‌م دێن و دواى ئەوان، ئێران له پلەی حەوتەم، عێراق
له پلەی هەشتەم، سوریا له پله‌ی نۆیه‌م و هیندستان له پله‌ی ده‌یه‌م دێن،
هاوكات عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
به پێی ئەنجامى ڕاپرسییه‌كه،
سیستمی سیاسیی عێراق و شێوازی مامه‌ڵه‌ی نه‌رێنی حكومه‌تەکەى له‌گه‌ڵ مافه‌كانی
مرۆڤ، له دوو سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانن كه وایكردووه گه‌لانی جیهان گه‌لی عێراقیان
نه‌وێت.
126 جار خوێندراوەتەوە