له میدیاكانی ئه‌مریكادا ده‌نگوباسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌كارهێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و بردنه‌وه‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020.
بابه‌ته‌كه كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا كه له میدیاكانه‌وه ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه رۆژی ٢٥/٧/٢٠١٩ ئه‌نجامدراوه و تره‌مپ داوا له سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كات دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی له كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدنی ركابه‌ری بكاته‌وه له وڵاته‌كه‌یدا.
دەزگاکانی پەیوەندی ئەمریکا و دیموکراتەکان وتەکانی ئەو دوو سەرۆکەیان ئاشکرا کردووە، کە لە پەیوەندیەکەیاندا ترەمپ دەیەوێت بەرتیل بخاتە بەردەستی سەرۆکی نوێی ئۆکرانیا بە مەبەستی هاوکاریکردن و بەهێزکردنی وڵاتی ئۆکرانیا لە ماوەی دەسەڵاتی ڤۆڵۆدیمیر، بە ناردنی سەربازی ئەمریکی زیاتر و جێگیرکردنیان لەو وڵاتە. هەروەها کڕینی زیاتری موشەک لەلایەن ئەمریکا بە مەبەستی ئامادەباشی بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا ئەگەر پێویست بکات.
ئەم بەڵێنانەی ترەمپ بۆ سەرۆکی نوێی ئۆکرانیا لەبەرامبەر بەرژەوەندییەکی ترەمپدایە بۆ ئاشكراکردنی كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی كوڕه‌كه‌ی جۆبایدن، كه چه‌ند ساڵێكه كۆمپانیای بازرگانی له وڵاتی ئۆكرانیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ترەمپ پێیوایە لە هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ بایدن دەبێتە گرفت لەبەردەمیدا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ركابه‌ریی ده‌كات.
هەرچەندە ئەگەرێکی زۆر هەیە بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە مەترسی گەورە بێت لەسەر هەڵبژاردنەوەی ترەمپ، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەگەر گومانەکانی ترەمپ ڕاست دەربچن دەربارەی کوڕەکەی جۆن بایدن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵیی له‌و وڵاته، ئەوە مەترسی زۆر دەخاتە سەر بایدنی ركابه‌ری له حزبی دیموكرات، چونكه تره‌مپ ده‌ڵێت؛ بایدن هۆكاربوه بۆئه‌وه‌ی پێشتر كه‌یسی گه‌نده‌ڵیی كوڕه‌كه‌ی له ئۆكرانیا نه‌جوڵێنرێت.
بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا داوا دەکەن لێپێچینەوە لەگەڵ ترەمپ بکرێت لەبەرامبەر خیانەتکردن لە سوێندی سەرۆکایەتیەکەی و بەکارهێنانی دەسەڵاته‌كانی بۆ فشارخستنه سه‌ر وڵاتانی دەرەکی لەبەرامبەر به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
دوای ئاشکرابونی وتەکانی ترەمپ نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه ده‌كه‌ن و ده‌بێته ده‌سپێكی لادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی، بەو پێیەی ترەمپ ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەیەوە هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.
بەڵام هەرزوو دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: ئەو پەیوەندیەی تەنها بۆ مەبەستی دۆستانەو پیرۆزبایی بووە و هیچ مەبەستێکی زۆرلێکردنی تێدا نەبووە، هه‌روه‌ها دەڵێت: ئەم تۆمەتبارکردنەم یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەم. دەقی وتەکانی پەیوەندییەکەشم بڵاودەکەمەوە.
كورته‌ی ناوه‌ڕۆكی پەیوەندییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا:
سەرەتا ترەمپ بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات و ستایشی دەکات بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
دواتر سەرۆکی ئۆکرانیا وەڵام دەتەوە و پێزانینی خۆی بۆ وتەکانی ترەمپ دەردەبڕێت و باس لەو کاته سەختانە دەکات کە پێیدا تێپەڕیوە لەماوەی هەڵبژاردنەکەدا پاشان دەڵێت:
"من دەمویست دانیپێدا بنێم کە من هەلێکم هەبوو تا لەتۆ فێر بم، ئێمە سودمان لە توانا و لێهاتووییەکانی تۆ بینیوە، هەروەها دەتوانین بەردەوام سود لە تواناکانی تۆ وەربگرین وەکو نمونەیه‌كی باڵا له هه‌ڵبژاردنه‌كانماندا".
ئەم دەربڕینەی زیلێنسکی لە سەر بارودۆخی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی خۆی و ئەمریکایە، دواتر سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: "زۆرم پێخۆشە کاتێک ئەمەم لە تۆ گوێلێدەبێت".
هه‌روه‌ها ترەمپ ده‌ڵێت: "ئێمە کاری زۆر هەیە بۆ ئۆکرانیای بکەین، هەوڵی زۆر دەدەین و کاتی زۆر بۆ ئۆکرانیا تەرخان بکەین، لە وڵاتە ئەوروپیەکان زیاتر و باشتر هەوڵ بۆ ئۆکرانیا ده‌ده‌ین".
ترەمپیش بۆ زیاتر خستنەبەردەستی ئۆفەرەکان بۆ ئەو سەرۆکە دەڵێت: زیاتر هه‌وڵی پاراستنی وڵاته‌كه‌ت ده‌ده‌ین و ژماره‌یه‌كی زۆرتر سه‌ربازی ئه‌مركی له ئۆكرانیا جێگیرده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ڵێت؛ زۆر شت هه‌یه ده‌رباره‌ی كوڕه‌كه‌ی بایدن كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، كه بۆچی كه‌یسی دادگاییكردنی كوڕه‌كه‌ی له ئۆكرانیا وه‌ستێنراوه، خه‌ڵك به په‌رۆشه‌وه‌ن بزانن كه هۆكاری وه‌ستاندنی دادگاییكردنه‌كه چی بووه، تۆ ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی بۆ ڕوونبكه‌ره‌وه. چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ من.
2774 جار خوێندراوەتەوە