له چه‌ند به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌وانیدا، ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان (دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین)ی بڵاوكردوه‌ته‌كه كه تره‌مپ به‌ڵێنی داوه؛ ئه‌مریكا بێده‌نگ بێت له‌به‌رامبه‌ر خواستی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ. ئه‌وه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند به‌ڵێنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین.
چه‌ند مانگێكه خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتی تایوان به‌رده‌وامن دژی بڕیارێكی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كه رێگا ده‌دات به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ده‌ستگیركراوه‌كان له تایوانه‌وه بگێرنه‌وه بۆ چین و پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كانیان له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هێشتا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی سایتی (Business Insider)ی ئه‌مریكایی: له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و هاوتا چینیه‌كه‌ی ئه‌مجامدراوه و تاوتوێی دنیابینی ركابه‌ره دیموكراتییه‌كانی خۆی كردووه كه بڕیاره له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌شداری بكه‌ن كه ئه‌وانیش (جۆو بایدن، جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌لیزابێز وارین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا)ن، هه‌روه‌ها تره‌مپ به‌ڵێنی داوه بێده‌نگ بێت له‌ئاست خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ له‌پێناوی به‌رده‌وامیدان به دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین.
به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونێكی CNN، كه كه‌ناڵێكه به‌وه ناسراوه دژی ساسه‌ته‌كانی تره‌مپ كارده‌كات: په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له سیستمێكی ئه‌له‌كترۆنی زۆر پارێزراودا هه‌ڵگیراوه، كه به‌هه‌مانشێوه بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌كارهاتبوو.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی له‌مانگی ته‌موزدا ئه‌نجامدرابوو، بۆ جوڵاندنی دۆسیه‌یه‌كی یاسایی له‌دژی جۆو بایدن و كوڕه‌كه‌ی له وڵاتی ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی شكاندنی ركابه‌ره دیموكراتیه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020، به‌هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌شه‌وه ناڕه‌زایی ناوخۆیی ئه‌مریكا زۆر په‌ره‌ی سه‌ند و داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له تره‌مپ كرا، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێناوه.
هێشتا دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مركیا و چین به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رێژه‌ی سودی به بڕی 30% خسته سه‌ر كه‌لوپه‌له چینیه‌كان.
1414 جار خوێندراوەتەوە