سوپای لوبنان پشتیوانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
06:13 - 19/10/2019
جیهان
+
-


له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشانی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی لوبنان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌، سوپای لوبنان، بڕیاریدا پشتیوانی خۆپیشانده‌ران بكات، كه‌ داواكاریی چاكسازی و خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و باشكردنی دۆخی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپای لوبنان رایانگه‌یاندووه‌؛ جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی خۆمان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ داواكارییه‌ ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و داوایان لێده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئاسانكاری كاروباری هاوڵاتیان.

خۆپیشانده‌ران له‌ چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ناوه‌ندی شاری به‌یروت – پایته‌ختی لوبنان كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌ و به‌چه‌ندین داواكاری فشاریان خستوه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تی لوبنان، بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوێنێ هه‌ینی، گوازرایه‌وه‌ بۆ شاری ته‌باربلوسی لوبان و به‌هۆی پێكدادانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

سوپای لوبنان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو: "داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ گوزه‌ران و دۆخیانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ده‌ری ده‌بڕن و نایانه‌وێت زیان به‌ موڵكی گشتی و تایبه‌ت بگه‌یه‌نن.

له‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌راندا سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، داوایكرد 72 كاتژمێر مۆڵه‌تی پێ بده‌ن و چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌ خۆپیشانده‌راندا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك لایه‌نی هاوبه‌شی له‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد له‌ خاوكردنه‌وه‌ی ره‌وتی چاكسازییه‌كان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی حكومه‌ت.

1178 جار خوێندراوەتەوە