چین بەهۆی کۆرۆناوە هەفتانە 26 ملیار دۆلار زیان دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:28 - 26/02/2020
ئابوری
+
-

ئابوری چین بەهۆی بڵاوبوونەوە و بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەفتانە 26 ملیار دۆلار زیان دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی بانکی Euler Hermes، هەفتانە 26 ملیار دۆلار زیان لە پارە و هەناردەکردنی وڵاتی چین دەکەوێت و بەفیرۆ دەچێت.

راپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە، ئەم زیانە لە کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەوام دەبێت.

هەریەک لە هۆنگ کۆنگ، کۆریای باشور، ژاپۆن و ئەڵمانیا، ئەو وڵاتانەن بەهۆی زیانی بازرگانییەوە 18 ملیار دۆلار زیانیان پێدەگات.





1136 جار خوێندراوەتەوە