ئێران.. ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 28/02/2020
جیهان
+
-

ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گینیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ئێران بۆ 34 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌، له‌ دوێنێوه‌ 143 حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون. 

 

 

 كیانوش جیهانپور، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، راگه‌یاند، به‌ پێی دوا زانیارییه‌كان ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 388 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 34 كه‌س. 

 

وتیشى، له‌ دوێنێوه‌ 143 حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌روه‌ها 73 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه‌. 

 

ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران به‌ خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و پێشتر ده‌ركه‌وت هه‌ریه‌ك له‌ جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌، ئیره‌ج حه‌ریرچی، شه‌ش په‌رله‌مانتاری تاران، جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، مه‌عسوومه‌ ئیبتیكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 

1655 جار خوێندراوەتەوە