قائیمقامی قەزای سیدسادق بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج
پێشمەرگەی قەزاکە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
دیاری رەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند: ئەمڕۆ هەواڵی گیان
لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و ڕۆڵە و دانیشتوانی قەزاکەمان پێگەیشت.
دەشڵێت: بەم بۆنەیەوە ماوەی سێ ڕۆژ لە قەزای سیدسادق
ماتەمینی رادەگەیەنین .
دەقی راگەیەندراوی قائیقامیەتی قەزای سەید سادق
بــۆ / بنەماڵەی
هەر پێنج پێشمەرگەی کۆچکردوو .
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ڕووداوێکی
دڵتەزێنمان پێگەشت ، کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی پێنج پێشمەرگە و ڕۆڵە و دانیشتوانی
قەزاکەمان ، لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین بە لە گیان لە دەستدانیان.
داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوان بە بەهەشتی خۆی
شادبکات و سەبوری بە ئێمە و بنەماڵە بەڕێزەکانتان بدات و دواین ناخۆشی و خەم بێت بۆ
ئێوە و شارەکەمان ، بەم بۆنە خەمناکەوە بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ لە قەزای سیدصادق ماتەمینی
ڕادەگەیەنین .
ان لله وان
اليه راجعون
مافناس
دیاری رفیق
فائق
قائمقامی قەزای
سیدصادق
١ی ١٠ی ٢٠٢٢
374 جار خوێندراوەتەوە