باران رێگای بەنداوی گۆمەسپان ھەولێر-رانیە بەشێوەیەکی کاتی دادەخات

KNN : Kurdish News Network
02:56 - 13/01/2024
کوردستان
+
-

رێگای بەنداوی گۆمەسپان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ھەولێر - رانیە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هۆشداری به‌ شۆفێران ده‌دات.


هه‌واڵ: (KNNC)


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتوەتەوە، بۆتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان‌ بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە داده‌پۆشێت.

 

ده‌شڵێت: بۆیە هۆشداریی دەدەینە ھاوڵاتیان و شوفێرە بەڕێزەکان، کە ئەم رێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لە رێگاکەن.

323 جار خوێندراوەتەوە