مەترسییە گەورەكە ڕو لە عێراق دەكات

KNN : Kurdish News Network
07:48 - 23/05/2024
عێراق
+
-

بەهۆی بەست و بەنداوەكانی توركیاوە لە ساڵی (2040) یەدەگی ئاو لە عێراق كۆتایی پێدێت، رۆژنامەی یۆرۆش وردەكاری كۆبونەوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمیانیا ئەمەریكییەكان بۆ دامەزراندنی كێڵگە ستونییەكان ئاشكرا دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

رۆژنامەی یۆرۆ بڵاویكردەوە، بەهۆی دروستكردنی بەست و بەنداوەكان لەسەر هەردو روباری دیجلە و فورات، یەدەكی ئاو لە عێراق كەم بوەتەو و بەردەوامیشە لەكەمبونەوە بەجۆرێك تا ساڵی (2040) یەدەگی ئاو كۆتایی پێدێت، بۆیە بۆ روبەڕوبونەوەی كارەساتی بێئاوی لە وڵاتدا كە زیانی گەورەی ئابوری بە عێراق دەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانس مانگی رابردوی سعودیە لەگەڵ كۆمپانیا كشتوكاڵە ئەمەریكییەكان كۆبوەوە بۆ سودمەندبون لە تواناكانی ئەو كۆمپانیایانە.

 

رۆژنامەكە ئەوەی ئاشكرا كردوە، كۆمپانیا ئەمەریكییەكان ئۆفەرێكیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە بۆ دامەزراندنی كێڵگەی ستونی كە تازەترین تەكنەلۆژیا بۆ ئاودان و چاودێریكردنی كشتوكاڵ تیایدا بەكارهێنراوە و لەگەڵ كەشوهەوای عێراق گونجاوە.

 

راپۆرتی رۆژنامەكە رونیكردوەتەوە، نەیارانی كۆبونەوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق زو كەوتنە رەخنە گرتن لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان، تۆمەتباریان دەكرن بەئەوەی كە سودمەندی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان چەند هێندەی سود گەیاندنیانە بەعێراق، دەشڵێت: بە دامەزراندنی ئەو كێڵگە ئۆتۆماتیكییە عێراق دەتوانێت لەڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرنەوە پارێزگاری لە ئاوی یەدەگی وڵات بكات.

 

رۆژنامەی یۆرۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، هەڵبژاردنی عێراق بۆ تاقیكردنەوە و ئەزمونکردنی سیستەمی کشتوکاڵی ستونی و مۆدێرن دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ئاوهەواو، هەروەها ئەو ڕۆڵەی کۆمپانیا سەرمایەدارەكانی ئەمەریکا لە عێراقدا گێڕاوەیانە تاڕادەیەکی زۆر سەركەوتو بون.

856 جار خوێندراوەتەوە