سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختدەكاتەوە كە پێویستە رێكارەكانی تەوطینی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان پەلەی لێبکرێت و دەشڵێت: حكومەتی ناوەندی
خەمخۆری فەرمانبەرەكانییەتی.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی
لە (21ـی شوباتی 2024) كە هەردو حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی پابەندكردوە بە تەوطینی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە پێویستە رێكارەكانی ئەو پڕۆسەیە لەرێگەی بانكی ناوەندی و بانكە
حكومییەكانەوە خێرا بكرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بۆ دوانەكەوتنی
موچەی موچەخۆرانی هەرێم، پێوستە تۆماركردنی داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەرانی
كەرتی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندی لەڕێگەی بانكە حكومییەكانەوە
ئەنجام بدرێت
لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەمەد شیاع سودانی
راشیگەیاندوە: بەپێی دەستور و یاساكان، حکومەتی
فیدراڵی خەمخۆری فەرمانبەران و خەڵکی عێراقە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
507 جار خوێندراوەتەوە