ئەندامێكی لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەكەیان
دواین كۆبونەوە لەبارەی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ ئەنجام دەدات.
هەواڵ:KNNC
سامر زیبان ئەندامی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان ئەمڕۆ یەکشەممە
دوایین كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردنی خشتەكانی بودجەی 2024 ئەنجامدەدات و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ڕۆژی دوشەممەی
دیاری كردوە بۆ كۆبونەوە و دەنگدان لەسەر بودجە.
دەشڵێت: بودجەی ئەمساڵ
خزمەتی ڕۆڵەكانی گەل دەكات و چەندین پرۆژە لەقۆناغی جێبەجێكردندایە و هەندێكی تر لەچاوەڕوانیدایە
و پرۆژەی تریش هەیە لەئایندە جێبەجێ دەكرێت.
لای خۆشیه‌وه، عه‌توان
عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، لیژنه‌كەیان
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی خشته‌كانی بودجه‌ی
گشتی، ئه‌مڕۆ راپۆرتی كۆتایی بۆ كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌په‌سه‌ند كردنی بودجه
ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر
و به‌غداد ئه‌نجام دراون هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی
(2024)ـی عێراقدا كراوه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا له (20) ترلیۆن و
(910) ملیار‌و (463) ملیۆن و (950) هەزار دیناره،
به‌ڵام دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی حاكمه بڕی (14) تریلیۆن و (840) ملیار و
(223) ملیۆن و (778) دینار ده‌مێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پابه‌ند كراوه به راده‌ستكردنی (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و فرۆشتنی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق
(سۆمۆ) یان به‌كارهێنانه‌وه‌ی له ناوخۆدا.
605 جار خوێندراوەتەوە