عێراق: هەر كەسێك هەوڵی هێرشکردن بدات روبەڕوی سزای توند دەكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 04/06/2024
عێراق
+
-

لەسەر هێرشكردنە سەر كارگەیەكی شیرەمەنی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رونكردنەوە دەدات و جەخت دەكاتەوە، هەر كەسێك هەوڵی هێرشکردن بدات و زیان بەهاوڵاتیان بگەیەنێت روبەڕوی سزای یاسایی توند دەكرێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)

لیوا وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاندوە: دوای ئەوەی ژمارەیك لە یاسای دەرچو هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە گەڕەكی ئوەیرەج، لەلایەن یەكەكانی فیرقەی (17)ـی لیوای (59)ـی سوپاوە گەمارۆی شوێنەكە دراو و سەرجەم تۆمەتیاران دەستگیراون.

وتیشی: سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکراون و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان لە دژیان بگیرێتە بەر.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزەكانمان لە ئامادە باشیدان و هەر كەسێك هەوڵی هێرشكردن بدات و زیان بە هاوڵاتیان و میوانان و گەشتیاران بگەیەنێت، دەستگیر دەكرێت و رادەستی لایەنە یاساییەكان دەكرێت بۆ ئەوەی روبەڕوی رێكاری یاساییە توندەكان بكرێنەوە.


لە دو رۆژی رابردودا ژمارەیەك هێرشكرایە سەر چێشتخانە و ناوەندە بازرگانییەكان لە بەغدادی پایتەخت، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی راگەیاند.

136 جار خوێندراوەتەوە