بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، باڵیۆزخانەی
چین لە بەغدا بڕیاریدا سەرجەم كار و خزمەتگوزارییەكانی رابگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
لەراگەیەندراوێكدا، باڵیۆزخانەی چین
لەبەغداد بڵاویكردوە؛ بەبۆنەی هاتنی "جەژنی قوربانی پیرۆزەوە" باڵیۆزخانەی
چین لە بەغداد پیرۆزبایی لەسەرجەم گەلانی عێراق دەكات و هیوادارە سەرجەم
عێراقییەكان تەندروست باشبن.
راشیگەیاندوە: ئاگادارتان دەکەینەوە کە
دەوامی فەرمی لە فەرمانگەی کونسوڵگەری لە ڕۆژی دوشەممە (17 بۆ 20/6/2024) رادەگیرێت.
لەراگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی چین
لەبەغداد ئاماژ بۆئەوە کراوە؛ دوای كۆتایی هاتنی رۆژەكانی پشوی "جەژنی
قوربانی پیرۆز" و لە رۆژی دوشەممە (2024/6/24) خزمەتگوزارییەكانی کونسوڵگە بەپێی
ریزبەندەكان دەست پێدەكاتەوە.
188 جار خوێندراوەتەوە