باقرى گەیشتە بەغداد و سبەینێش دێتە هەرێمى کوردستان

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 13/06/2024
عێراق
+
-

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى وەزارەتى دەرەوەى ئێران بە سەردان گەیشتە عێراق و بڕیارە سبەینێش درێژە بە سەردانەکەى بدات و بێتە هەرێمى کوردستان.

 

هەواڵ:KNNC

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە؛ عەلى باقرى، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکە، بەمەبەستى کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى وڵاتەکە؛ گەیشتە عێراق.

 

رۆژى رابردو، لەبارەى ئەم سەردانەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاند: عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژى پێنجشەممە سەردانی بەغداد دەکات و رۆژی هەینیش دەگاتە هەرێم و ئامانجى سەردانەکەشى بۆ هەرێم ئاشکرا کرد.

دەباغ لەبارەى سەردانەکەى باقری بۆ هەولێر، وتى: لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە ،وا بریاریشە لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە.

 

وتیشی: ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە، هەروەها بەدواداچون بۆ ئەو رێککەوتنانە دەکات کە لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئەنجام دراون لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری فەرهەنگی و ئەمنییەوە.

149 جار خوێندراوەتەوە