لە کۆتایی ئەم مانگە کەمپی ئاوارەکان لە
سلێمانی دادەخرێن وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت، هێشتا رێگرییان لە
ئاوارەکانی ناو کەمپەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان.
هەواڵ:KNNC
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
رایگەیاند، لە 30 مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی
بە تەواوی دادەخرێت کە لە ئێستدا تەنها سێ هەزار خێزانی تێدا
ماوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێشتا ڕێگری لە بەردەمیان
بونی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەولێر و دهۆک بەو پێیەی کارمەندانی وەزارەتەکەیان
ناتوانن بچنە ناو کەمپەکان بۆ ئەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە ئاوارەکان پڕ بکەنەوە کە تێیدا
خێزانەکان سەرپشک دەکرێن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یاخود مانەوە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتیشی: 28 هەزار
ئاوارە لە عێراقدا بونی هەیە کە سەرجەمیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن.
183 جار خوێندراوەتەوە