ناوەندی ستراتیجی بۆ
مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لەروی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە عێراق لە پلەی دوازدەهەمی وڵاتانی عەرەبی و 169هەمینی وڵاتانی جیهاندایە.
هەواڵ:KNNC
فادل ئەلغەراوی بەرپرسی
ناوەندەکە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا سەدان پێشێلکاری
بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لەروی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە، عێراق لە ساڵی 2024 لە پلەی 169 جیهانی و لە پلەی 12ی
جیهانی عەرەبی بو لە کۆی 180 وڵات.
دەشڵێت: پێشێلکارییەکان
جیاواز بون لە دەرکردنی ئارەزوومەندانە، دادگاییکردن، تۆقاندن، ڕێگریکردن لە وێنەگرتن،
شکاندنی ئامێرەکان و چەندانی تر.
بەرپرسی ناوەندی
ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە حکومەت کرد، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە،
دۆخی رۆژنامەوانی باشتر بکات، ئازادی رۆژنامەگەری مسۆگەر بکات، رۆژنامەنوسان بپارێزێت.
هاوکات محمەد شیاع
سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا، لەیادی 155 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەری پیرۆزبایی
لە رۆژنامەنوسان دەکات و پشتیوانی بۆ رۆڵی رۆژنامەگەری دوپاتدەکاتەوە.
150 جار خوێندراوەتەوە