شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممەیان کردە جەژنی قوربان و بۆ ئەنجامدانی نوێژی
جەژن رویان لە مزگەوت و حوسەینییەکان کرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ نوێژخوێنانی شیعە مەزھەب لە عێراق لە بەیانی زووەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی
جەژنی قوربان رویانکردە مزگەوت و حوسەینییەکان.
شیعەکان لە عێراق نوێژی جەژنی قوربانیان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف
ئەنجامدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لای سوننەکانی عێراق کرابووە یەکەم رۆژی
جەژنی قوربان.
ڕۆژی 6ی ئەم مانگە سعوودیە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ١٦ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی
قوربانە.
ھاوکات نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کردبوو.
170 جار خوێندراوەتەوە