وەزارەتى دەرەوەى
ئەمەریکا گروپێکى چەکداریی لە عێراق خستە لیستى تیرۆرەوە و رایگەیاند؛ هێرشیان
بۆسەر هاوپەیمانانى دژ بە داعش کردوە و لە هێرشەکەى ئوردنیش بۆسەر ئەمەریکا بەشدار
بون.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دەرەوەى
ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بزوتنەوەى (أنصار الله الأوفياء العراقية) وەک گروپى تیرۆرستى و ئەمیندارى گشتى
بزوتنەوەکە حەیدەر مەزهەر مەلیک سەعید، وەک تیرۆرست ناسێنراون.
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەم بزوتنەوەیە گروپێکى
میلیشیاى هاوپەیمانى ئێرانن و بنکەکەیان لە عێراقە و بەشێکن لە مقاوەمەى ئیسلامیی
و چەندین جار هێرشیان بۆسەر هاوپەیمانان دژ بە داعش ئەنجامداوە.
بەیاننامەکە دەڵێت: ئەم بزوتنەوەیە
بەپرسیارێتیان لە چەند هێرشێک دژى ئەمەریکا راگەیاندوە و هێرشیشیان کردوەتەسەر
سەربازانیان لە عێراق و سوریا و لەو هێرشەشدا کە سێ سەربازیی ئەمەریکیی لە ئوردن
تێدا کورژا بەشدار بون.
وەزارەتەکە جەختیش دەکاتەوە کە واشنتۆن تەواوى
هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ لاوازکردنى ئەو گروپانەى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیان
دەکرێت و هێرشیی تیرۆستى ئەنجام دەدەن.
266 جار خوێندراوەتەوە