ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق رایدەگەیەنێت: دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستان بۆ عێراق ده‌وه‌ستینه‌وه،
چونكە كه‌مپی هۆل هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات ده‌كات.
هەواڵ: (KNNC)
حسێن عامری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندوە: هەبونی كه‌مپی هۆل جێگەی مه‌ترسییه بۆ‌سه‌ر ئاسایشی
نیشتمانی عێراق، لەسەر ئەو بنەمایەش داوام لە محەمەد شەیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران كردوە گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
خێزانانه جێگەی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
وتیشی: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیری لە داوكارییەكەی كردوم له‌م
بابه‌ته‌دا، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكار و خێزانه‌كانی داعش بۆ عێراق مه‌ترسی له‌سه‌ر
سه‌قامگیری ئه‌منی دروستده‌كات.
كه‌مپی هۆل، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كەمپه‌كان كه ژمارەیەكی زۆر
لە خێزان و ئه‌ندامانی رێكخراوی داعشی تێدایه، كەمپەكە دەكەوێتە رۆژئاوای
كوردستان، كە هاوڵاتیانی سوری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی تێدایه.
204 جار خوێندراوەتەوە