بەپێى ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیمانگای
ئابوری و ئاشتی، عێراق لەڕوى ئاشتى و ئارامییەوە یەکێکە لە لەکۆى 163 وڵاتدا لە
پلەى 151 دایە و ئایسلەنداش بە ئارامترین وڵاتى جیهان دەستنیشان کراوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێى ڕاپۆرتی ساڵانەی
ئەو پەیمانگایە کە بارەگاکەى لە ئوسترالیا، چەندین ساڵە لە دەیان وڵات ئاشتی
و سەقامگیری بونی نەماوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
راپۆتەکە ریزبەندى 163
وڵاتى لەخۆ گرتوە بۆ ئاشتى و ئارامى بۆ ساڵى 2024، لەو ریزبەندیدا عێراق
لە پلەى 151 هەمیندایە و ئایسلەنداش وەک ئارامترین وڵات ئاماژەى بۆ کراوە
و یەمەنیش لە کۆتایى ڕیزبەندییەکدایە.
بەپێی راپۆرتەکە، بۆ
نۆیەم ساڵ لەدوای یەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وەک نائارامترین ناوچە
لە جیهان دەستنیشانکراوە، درۆن وەک یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکان ئاماژەى پێکراوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە
عێراق لەروى ئارامییەوە لە هەریەکە لە روسیا و ئیسرائیل و کۆریاى باکور و سۆماڵ و
ئۆکرانیا و ئەفغانستان لەپێشترە.
193 جار خوێندراوەتەوە