بەشی چاودێرانی منداڵانی روسیا رایگەیاند: 20
منداڵی روسیان لەنێو کەمپی هۆل لە سوریاوە گەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، دەشڵێت: تەمەنی
منداڵەکان لەنێوان پێنج بۆ 15 ساڵاندایە.
هەواڵ:KNNC
بەشی چاودێرانی منداڵانی روسیا رایگەیاند: بە هاوکاری ماریا لۆڤۆڤا، کۆمسیاری سەرۆکایەتی بۆ
مافەکانی منداڵ، توانیویانە گروپێکی دیکە کە لە 20 منداڵی روسی پێكدێت لە کەمپی هوڵەوە
بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان.
کۆمسیاری سەرۆکایەتی بۆ مافەکانی منداڵ ئاماژەی
بەوەشکردوە: منداڵەکانییان بە فڕۆکەیەکی سەر بە هێزەکانی روسیا گەڕاندوەتەوە کە تەمەنیان
لەنێوان پێنج بۆ 15 ساڵاندایە و حەوت منداڵی کچ و 13 منداڵی کوڕ بون.
بەشی چاودێرانی منداڵانی روسیا ئەوەشی خستوەتەڕو:
دوای گەڕانەوەی منداڵەکان لەنێو سەنتەرێکی مۆسکۆ پشکنینی پزیشکی و چاکسازی کۆمەڵایەتییان
بۆ دەکرێت پێش ئەوەی ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
58 جار خوێندراوەتەوە