مانگی رابردو زیاتر لە
300 حاڵەتی دەستگیرکردن و رفاندن لە سەرتاسەری سوریا تۆمار کراون، زۆرترینیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا
بون و کەمترینیش لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەریی تۆمار کراون.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوری بۆ مافەکانی
مرۆڤ ئاماری مانگانەی خۆی راگەیاند، لە مانگی رابردودا 375 حاڵەتی دەستگیرکردن
و رفاندن لە سوریا تۆمار کراوە و بەشی هەرە زۆری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا
بوە کە 188 حاڵەتی دەستگیرکردن و شەش حاڵەتی رفاندن تۆمار کراوە
و 13 کەسیان ئافرەت بون.
هەر بەپێی ئامارەکانی روانگەکە،
لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا 102 حاڵەتی دەستگیرکردن و 34 حاڵەتی رفاندن
تۆمار کراوە، سێ حاڵەتیان لە نێو منداڵان بون.
جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی
سوریا، ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدان ئارامتر بوە، بەو پێیەی
تەنها 42 حاڵەتی دەستگیر کردن و دو حاڵەتی رفاندن تۆمار کراون.
198 جار خوێندراوەتەوە