دواى لێدوانەکانى ترەمپ لەبارەى کڕینییەوە، گرینلاند
ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى دەنگدانى پێشوەختە دەکات و بڕیارە لە 11ـى 3
بەڕێوەبچێت.
هەواڵ:KNNC
لە "نوک"ـى پایتەختى دورگەى
گرینلاند، بە زۆرینەى دەنگ بڕیاردرا بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و لە 11ـى ئازار ئەویش لەسەر پێشنیارى موتە بی، سەرۆک وەزیران لەکاتێکدا خۆى بڕیاربو
هەڵبژاردنەکە لە مانگى نیسان بەڕێوەبچێت.
سەرۆک وەزیرانى گرینلاند لە بڵاوکراوەیەکیدا لە
تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبوک دەڵێت: "ئێمە لە ماوەیەکى زۆر مەترسیداردا دەژین، پێشتر
وڵاتەکەمان بەم دۆخەدا تێنەپەڕیوە".
لەگەڵ ئەوەى بەپێی یاساکانى هەڵبژاردن لە
گرینلاند دەبێت شەش هەفتە پێش بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردن وادەکەى رابگەیەنرێت، بەڵام
بەهۆى ئەو مەترسییانەى لێدوانەکانى ترەمپ دروستیکردوە، بڕیارى هەڵبژاردنى پێشوەختە
درا.
لەبارەى لێدوانەکانى ترەمپ کە باسى لە کڕینى
دورگەى گرینلاند کرد، متە فریدریکسن، سەرۆکوەزیرانى دانیمارک وتى: گرینلاند بۆ
فرۆشتن نییە، لە بەرامبەردا مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا وتى: ویستى
ترەمپ بۆ کڕینى دورگەکە جددیە و گاڵتە ناکات.
پێشتر و لە خولى یەکەمى سەرۆکایەتییەکەیدا،
دۆناڵد ترەمپ باسى لە کڕینى ئەم دورگەیە کردبو، بەڵام جێبەجێی نەکرد، ئێستاش دواى
زیاتر لە چوار ساڵ هەمان بابەتى کردوەتەوە و دانیمارکى توڕە کردوە.
40 جار خوێندراوەتەوە