ئەمڕۆ هەینی لە
چرکەساتێکدا زۆربەی شاشەی کۆمپیوتەری سیستمە بانکیی و فڕۆکەوانییەکان رەنگیان بۆ
شین گۆڕا، زۆربەی خزمەتگوزارییەکان لەکارکەوتن، گەشتی فڕۆکەخانەکان هەڵوەشانەوە.
هەواڵ:KNNC
چی رویدا؟
کێشەی (شاشەی شین)
کە توشی کۆمپیوتەری (ویندۆز)ـی فڕۆکەخانە و وێستگەی شەمەندەفەر، کەناڵەکانی میدیا
و شوێنە خزمەتگوزارییەکان بوە، لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و بەشێکی ئاسیا،
پەیوەندی بە دو سێرڤەر و پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت 365 و سیستەمی پارێزەری کراودسترایک-ەوە
هەیە.
هەردو
کۆمپانیاکە بونی کێشەکەیان پشتڕاستکردوەتەوە و دەڵێن: نزیکین لە چارەسەرکردن.
کێشەکە لەوەوە
سەرچاوەی گرتوە کە مایکرۆسۆفت و کراودسترایک ئەپدەیتیان بۆ ئەو دوو سێرڤەرانە
ناردوە و بەهۆیەوە هەردوکیان لەکار کەوتون.
بەهۆی ئەو
کێشەیەوە پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کراود سترایک دابەزی، زۆربەی دامەزراوە
حکومییەکانیش بەهۆی ئەم کێشەیەوە بەدوای شوێنگرەوەی مایکرۆسۆفتدا دەگەڕێن.
1442 جار خوێندراوەتەوە