لەیلا زانا: سەبر و ئارامی کورد سنورێکی دیاریکراوی هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 28/07/2024
کوردستان
+
-

دوای ئەوەی لە باکوری کوردستان و تورکیا 19 کورد بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران، لەیلا زانا رایگەیاند، سەبر و ئارامی کوردان سنورێکی دیاریکراوی هەیە و نیگەرانییەکانی کورد وادەکات ئەو گۆرانی و هەلهەلەیەی ئێستا کورد بۆ کەیفخۆشی بەکاریدەهێنێت، بیباتە مەیدانی تێکۆشان.

 

هەواڵ:KNNC

 

لەپاش دەسگیرکردنی 19 گەنجی کورد لەیلا زانا ژنە سیاسەتمەداری کوردی باکوری کوردستان رایگەیاند: سەبر و ئارامگری کوردان سنورێکی دیاریکراوی هەیە و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی کورد، واتا تەنگەتاوکردن و نیگەرانکردنی کورد.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کورد وەک حەز و ئارەزو گۆرانی دەهۆڵ لێدەدات و هەلهەلە دەکوتێت؛ ئەگەر بێتو دەسەڵات کورد نیگەران و توڕە بکات، ئەوا کارێک دەکات کوردان گۆرانی و دەهۆڵ ببەنە مەیدانی تیکۆشان.

 

قسەکانی لەیلا زانا لە کاتێکدایە  رۆژی رابردو، لە پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان، شەش ژنی کورد بەهۆی گۆرانی وتن بە زمانی کوردی و شایی کردنی کوردی  و 13 کوردیش بەهەمان هۆکار لە ئیستانبوڵ، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.

583 جار خوێندراوەتەوە