بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتییەوە،
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەكات و دەڵێت:
بانگهێشتی باكوری رۆژهەڵاتی سوریای دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی
(تایمز)ی بەریتانی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند:
پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەكات و بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی و بانگهێشتی باكوری
رۆژهەلاتی سوریاە دەكەن.
وتیشی: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی رژێمی سوریا
لە بیابانەکانی سوریا بەجێی هێشتوە دەرفەتی بۆ داعش رەخساندوە كە بۆ هەڵگرتنی چەک
و دامەزراندنی شوێنی ستراتیجی بیقۆزنەوە، بۆیە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە
بیابانەکانی سوریادا هەیە سودی پێگەیاندون، كە پێشتر هێزەکانی هەسەدە هەنگاوی ناوە
بۆ چونە ناو ئەو ناوچانە و چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی ڕێکخراوەکە.
راشیگەیاندوە: لەگەڵ گرنگیدان بە
جێبەجێکردنی داواکارییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە نوێنەرایەتیکردنی کەمینەکان، دەبێت
ئیدارەی نوێی سوریا کار بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی گشتگیری بكات.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای
دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئیدارەی نوێی سوریا داواکارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت
بە بەشداریکردنی کەمینەکان لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام ئەم ڕێبازە پێچەوانەی
ئایدۆلۆژیا کەسایەتییەکانی نمونەی شەرعە، کە بە هەڵگری بیری سەلەفی-جیهادی ناسراوە.
659 جار خوێندراوەتەوە