كۆبونهوهی سێ قۆڵی لەنێوان هێزهكانی سوریای دیموكرات، ئهنجومهنی سوریای
دیموكرات و ئیدارهی خۆسهر و باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا كۆبونهوه و جەخت لەسەر
گرنگی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دیمەشق کرایەوە.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
بڵاویانكردەوە، لە كۆبونهوهی سێ قۆڵی نێوانیان لەگەڵ ئهنجومهنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) و ئیدارهی
خۆسهر و باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا جەخت لەسەر گرنگی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دیمەشق
و هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنی دیالۆگیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی كرایەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، بە ئامانجی گەیشتن بە بەشداری کاریگەر و هەمەلایەنەی هەمو
پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، بڕیار دراوە كە دەست بە زنجیرەیەک کۆبونەوەی
ناوخۆیی لە سەرجەم شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ نوێنەران و نوخبەی
سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئەنجام بدرێت.
رونیشیانكردوەتەوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بۆ باسكردنی گرنگی گفتوگۆی
بەردەوام لەگەڵ دیمەشق تەرخانكرا كە ئامادەبوان جەختیان لە سەرخستنی ئەو دیالۆگە
كردەوە و باس لە دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پرسەکانی تێکەڵکردنی
دامەزراوە سەربازی و ئیداریەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شوێنەكانی خۆیان و
هەمو ئەو پرسانەی كە مشتومڕایان لەسەرە كرا.
میدیاكانی نزیك لە هەسەدە ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت
لەسەر گەیشتن بە پڕۆسەی ئاگربەست كراوەتەوە كە پێویستیەکی بنەڕەتییە بۆ پێشکەوتن
لە دیالۆگدا، هەروەك داوا لە ئیدارەی نوێ لە دیمەشق کراوە کە بەرپرسیارێتی خۆی
لەوبارەوە بگرێتە ئەستۆ.
420 جار خوێندراوەتەوە