توركیا گوندێكی لە سنوری چەمچەماڵ بۆردومانکرد

KNN : Kurdish News Network
06:57 - 18/02/2025
کوردستان
+
-

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یەکی بێفڕۆكه‌وانی توركیا گوندی چنارتوی لە سنوری چەمچەماڵ بۆردومانکرد.


هەواڵ: (KNNC)


هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر بە (KNNC)ـی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتژمێر (03:50) خولەك فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی چنارتو لە سنوری ناحیەی ئاغجه‌له‌ری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەبەر ئەوەی شوێنی بۆردومانكراوەكە ناوچەیەكی سەختە و كەس نەیتوانیوە بچێت ئەوێ تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەکە نەزانراوە.


سلێمانی - بڕیار نامیق

467 جار خوێندراوەتەوە