هەسەدە سەركەوتنی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
04:30 - 14/02/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە ئاشكرایكرد؛ لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێكدا لە نزیك پردی قەرەقۆزاك و چەند ناوچەیەكی دیكە توانیویانە ژمارەیەك چەکدارێکی سەر بە توركیا بكوژن.


هەواڵ: (KNNC)


هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی مافی رەوای بەرگریكردن بۆ  وەڵامدانەوەی هێرشەكانی توركیا و چەکدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە، دوێنی پێنجشەممە هێزەكانیان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، كە تیایدا بنكەكانی سەر بەتوركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاك بە ئامانج گیران.


ئەوەیخستوەتەڕو، دوای سەرنجدان لە جموجۆڵ و گردبونەوە و ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی هێرشی چەکدارەكانی توركیا بۆ سەر بنكەكانی هەسەدە، شەڕڤانان سێ ئۆپەراسیۆنی كاریگەریان بۆ سەر  چەکدارەكان لە نزیك گوندەكانی بەنداوی تشرین ئەنجامدا و ژمارەیەكیان لێ كوشتون و ژمارەیەكیشیان بریندار كردون.


بڵاوكراوەكەی هەسەدەئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئۆپەراسیۆنی دوەمدا لە نزیك گردی (سریاتیل) بۆسەر چەكدارەكانی نزیك توركیا، شەڕەڤانان توانیویانە كە زیانێكی گەروەیان پێبگەیەنن و چەندین كەسیان كوشتوە و ژمارەیەكیشیان برینداركردون، هاوكات، لە شارۆچكەی ئەبو قەلقالیان بنكەیەكی دیكەوی ئەو چەكدارانەیان بەئامانج گرتوە، لە ئەنجامدا زیانی گیانیان پێگەیاندون، بەڵام تا ئێستا ژمارەكەیان ئاشكرا نەكراوە.

4750 جار خوێندراوەتەوە