ئەنجومەنى وەزیران پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم تاوتوێ دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 19/02/2025
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات، یەکێکیش لە تەوەرەکان پرسى هەناردەکردنەوەى نەوت دەبێت بە ئامادەبونى شاندێکى وەزارەتى نەوتى عێراق.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبونەوەى ئاسایی خۆى بەڕێوەدەبات و گفتوگۆى سێ تەوەر دەکات کە یەکێکیان ، بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی.

 

 

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە، ئامادەکارییەکانە بۆ دەسپیکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، بۆ گفتوگۆی ئەم تەوەرەش شاندیکی وەزارەتی نەوتی عێراقی بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن و باس لە وردەکارییەکانی دەکەن. 

 

 

جگە لەم تەوەرانەش  رێکارەکانی یەکخستنی کوالێتیی کۆنترۆڵ لە نێوان هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێت.

 

152 جار خوێندراوەتەوە