كەشناسێك: سەرەتای مانگی 10 یەكەم بارانی پاییز دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
04:38 - 31/08/2024
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا نزمە پاڵەپەستۆیەك لەدەریای ناوەڕاستەوە رو لە ناوچەكە و هەرێم دەكات و پێدەچێت لە سەرەتای مانگی (10) یەكەم باران بارینی پاییزە ببارێت.

هەواڵ: (KNNC)


ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی دروستبونی نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەراست، ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەشوھەوای وڵاتانی شام و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت و ھەفتەی داھاتو لە نێوان رۆژەكانی (7 بۆ 9/10) ئەگەری یەکەم بارانی ئەمساڵ بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم هەیە.

بڵاویكردوەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، بەدرێژای ئەم ھەفتە پلەکانی گەرما لە کاتەکانی رۆژدا لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە، بەڵام لەشەواندا بەراورد بە رۆژانی رابردو پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و كەشوهەوای شەوان فێنك دەبێت .

دەشڵێت: جوڵەپێکردنی بارستە ھەوایەکی شێدار لە دەریای سورەوە بۆ سەر بەرگەھەوای ناوچەکە دەبێتە ھۆی دروستبونی حاڵەتێکی ناجێگیری کەش، کە لەو ماوەیەدا ناوبەناو دەبێتە ھۆی چالاکبونی ھەورە بروسکە و بارینی بارانی پچر پچری پایزەیی لە شوێن و کاتی جیاجیادا، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەی گەرمی.

ئاراس جەبار ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە روانگە فەلەکیەکەوە (21/9) وەرزی پایزە و لەوکاتەوە بەگشتی کەش و ھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ماڵئاوایی لە وەرزی ھاوین دەکرێت، بەڵام لە نیوە گۆی باکوری زەوی سبەینێ (2027/9/1) پایز دەستپێدەکات.

1611 جار خوێندراوەتەوە