بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی بۆ
جاری دوەم، سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵا
ئۆجەلان کۆببنەوە.
هەواڵ:KNN
بە گوێرەی میدیاکانی
تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی، لەبەردەوامی هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی
ئاشتی سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکەن و بۆجاری دووەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری
پەکەکە کۆببنەوە.
بەشێک لە میدیاکان ئاماژەیان
بەوەکردوە، شاندی دەمپارتی لە هەمان شاندی پێشو لە هەر یەک لە پەروین
بوڵدان و سڕی سوریا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەمپارتی، پێکدێت
و بەشێکی دیکەش دەڵێن، دیار نیە ئەمجارە شاندەکەی دەمپارتی لە چ کەسانێک پێکدێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 28ـی کانونی یەکەمی رابردو شاندی دەمپارتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببنەوە و دوابەدوای ئەوەش لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بۆ گەیاندنی پەیامی ناوبراو، لەسەر پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد کۆببنەوە و بڕیاربو ئەنجامی کۆبونەوەکە بگەیەننەوە بە عەبدوڵا ئۆجەلان.
144 جار خوێندراوەتەوە