كۆبونەوەی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و دەمپارتی كۆتایی هات و سەرچاوەیەكی
تایبەتیش بە (KNN)ـی راگەیاند: كۆبونەوەكە چوار كاتژمێری خایاندوە.
هەواڵ: (KNNC)
سەرچاوەیەك لە كۆبونەوەكە بە (KNN)ـی
راگەیاند: كۆبونەوەی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و دەمپارتی كۆتایی هاتوە و چوار كاتژمێری
خایاندوە.
وتیشی: شاندەكەی دەمپارتی لە سڕی سورەیا و پەروین بوڵدان پێكهاتبون.
سەچاوە تایبەتەكەی (KNN) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد؛ شاندەكەی دەمپارتی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان كەوتوە و بڕیار وایە سبەینێ
پێنجشەممە (2025/1/23) وردەكاری كۆبونەوەكەیان لە ئیمراڵی بخەنەڕو.
298 جار خوێندراوەتەوە