نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و
ئۆنسەیەک بە 2748 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نادڵنیایی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ
یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخەکەی.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 11 هەفتەی
رابردودا بەرزبوەوە و بۆئەمڕۆش نرخەکەی بەرێژەی 0.1%
بەرزبوەوە و گەیشتە 2748.58 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی
ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 2763.40 دۆلار.
نادڵنیایی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپیش یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕ.
سەبارەت بە
نرخی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو لە مامەڵەی سپۆتدا بە 30.85 دۆلار
جێگیر بوە، نرخی پالادیۆم بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 958.11 دۆلار،
نرخی پلاتینیش بە 944.05 دۆلار جێگیر بوە.
550 جار خوێندراوەتەوە