نوێترین توێژینەوە ئاشکرایکردوە، ژمارەی
دەوڵەمەندەکانی جیهان لە 2024 بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردوە و ژمارەی
هەژارەکانیش زیاتر بەرزبوەتەوە.
ئابوری:KNNC
توێژینەوەکە لەلایەن
رێکخراوی گەشەپێدانی ئۆکسفام-ـەوە بڵاوکراوەتەوە و دەرکەوتوە، ژمارەی ملیادێرەکانی
جیهان لە ساڵی 2024ـدا گەیشتوەتە دوو هەزار و 769کەس، بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەکە
2024 ملیادرێر زیادی کردوە.
لە هەمان کاتدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا
لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن
بەرزبوەتەوە.
ئۆکسفام پێشبینی کردوە، لە ماوەی 10 ساڵدا لانیکەم
پێنج تریلیۆن دۆلار ملیۆنێر لە جیهاندا هەبن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سامانی کۆی ملیاردێرەکان تەنها
لە ساڵی 2024ـدا لە 13 تریلیۆن دۆلارەوە بۆ
15 ترلیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە، کە ڕێژەی گەشەسەندنی سێ هێندە خێراترە لە ساڵی ڕابردو.
بە تێکڕا سامانی ملیاردێرێک لە ڕۆژێکدا دوو ملیۆن
دۆلار زیادی کردوە، هەروەها 10 دەوڵەمەندترین ملیاردێر رۆژانە 100 ملیۆن دۆلار
زیادی کردوە، تەنانەت ئەگەر لەیەک شەودا 99%ـی داهاتەکەیان لەدەست بدەن، ئەوا هەر
بە ملیاردێر دەمێننەوە.
68 جار خوێندراوەتەوە