79 ساڵ بەر لە ئێستا یەکەم
کۆماری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی قازی محەمەد دامەزرا و شاری مەهاباد
وەک پایتەختی کۆمارەکە دیاری کرا، سەرەڕای کەمی تەمەنی بەڵام وەک یەکەم دەسەڵاتی
کوردی دیموکراتیک چاوی لێدەکرێت.
هەواڵ:KNNC
79 سال لەمەوبەر و لە ڕۆژی 22ـی
کانونی دوەمی 1946 بە ڕێبەرایەتی قازی محەمەد، یەکەم کۆماری
کوردی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کورستان دامەزارا و کابینەی کۆماریش بە
سەرۆکایەتی بابە شێخ لە 12 وەزیر پێکهات.
ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەردەمی كۆماری
كوردستاندا، پێكھێنانی سوپای نیشتمانی و ناوی پێشمەرگە بۆ یەكەم جار لە
مێژووی كوردستاندا لەوێ تۆمار کرا، هەروەها چاپخانە و دامەزراندنى ڕادیۆ و خوێندن
و نووسین بە زمانى کوردیى، لەو کارانەبون لە کۆمارى کوردستان لەو ماوە کەمەى تەمەنیدا
ئەنجامیدا.
دواى کشانەوەى هێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت
لە ئیران و پشتکردنی لە کۆماری کوردستان و کۆماری ئازەربایجان، حکومەتی پاشایەتی ئێران لە کانوونى
یەکەمى ساڵى 1946 هێرشی بۆ کۆمارى مەهاباد برد و بەوەش کۆمارى کوردستان دوای 11
مانگ ڕوخا و قازی محەممەد، سەدر قازی، سەیف قازی، دەستگیر
کران و دواتر لە 31ـی ئازار 1947 لە چوارچرای مهاباد لە سێدارە دران.
60 جار خوێندراوەتەوە