ئەڵمانیا؛ گەنجێكی ئەفغانی بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەر دو كەس و دەیانكوژێت

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 22/01/2025
جیهان
+
-

گەنجێكی پەنابەری ئەفغانی بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەر 2 كەس و دەیانكوژێت كە یەكێك لە قوربانییەكان منداڵی تەمەن دو ساڵانە.


هەواڵ: (KNNC)


پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەشارۆچكەی ئاشافنبورگ گەنجێكی تەمەن (28) ساڵ هێرش كردوەتە سەر دو كەس كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن دو ساڵە و قوربانییەكەی دیكە پیاوێكی تەمەن (41) ساڵە.

 

ئاشكرایكردوە، تۆمەتبارەكەیان لە پاركێكی گشتی دەستگیركردوە كە بەشوێنی بازرگانی كردن بەماددە  هۆشبەرەكان ناسراوە.

 

لای خۆشیانەوە شایەتحاڵەكانی روداوەكە بەمیدیاكانی ئەڵمانیایان راگەیاندوە: تۆمەتبارەكە دوای ژمایەك منداڵ كەوتوە كە منداڵەكان دو مامۆستای باخچەی ساوایانیان لەگەڵدا بون و بەرچەقۆی داون.

 

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئە ناوچەی كە روداوەكەی تیادا تۆمار كراوە، چەند كاتژمێرێك لە میونشنەوە دورە و تا ئێستا رون نییە كە هێرشێكی تیرۆرستی بێت.

510 جار خوێندراوەتەوە