سەرۆکی ئەمەریکا، پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی لە زیرەکی
دەستکرد راگەیاند و دەڵێت: پرۆژەکە هاوکار دەبێت بۆ بونیادنانی ژێرخانی زیرەکی
دەستکرد و ئەمەریکا دەبێت پێشەنگ لە بەکارهێنانیدا.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپییەوە گەورەترین پرۆژەی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە
زیرەکی دەستکرد بە ناوی (ستارگەیت) راگەیاند.
پرۆژەکە، هەماهەنگییە
لە نێوان گروپی سۆفت بانکی ژاپۆن و ئۆرکڵ و ئۆپن ئای ئەمەریکی و بڕی 500 ملیار
دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
سەبارەت بە
پرۆژەکە ترەمپ دەڵێت: هاوکاردەبێت بۆ بونیادنانی ژێرخانی زیرەکی دەستکرد و ئەمەریکا
پێشەنگ دەبێت لە بەکارهێنان و پەرەپێدانی.
پرۆژەی
وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد، یەک رۆژ دوای بڕیاری ترەمپ دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو
کۆت و بەندانەی لەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بون بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد کە
لە رابردو جۆ بایدنی سەرۆکی پێشو سەپاندبونی.
ئەم پڕۆەژەیە لە دوای ڕۆژێک لە بڕیاری ترەمپ دێت
بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی لەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بون بۆ پەرەپێدانی
زیرەکی دەستکرد کە لە ڕابردودا جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی وڵات سەپاندبوی.
46 جار خوێندراوەتەوە