سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
بە کەی ئێن ئێن راگەیاند، ئەو خانەنشینانەى بڕیارى هاوتاکردنى موچە لە مانگى حەوت
نەیگرتنەوە، لە موچەى مانگى هەشت وەریدەگرن و قەرەبوش دەکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی
خانەنشینی سلێمانی راگەیاند، خانەنشینانی هێزەکانی حەفتا و هەشتا، ئەیلول و گوڵان،
لە کاتی وەرگرتنی موچەی مانگی ئاب بە هاوتاکراوی وەریدەگرن و لەگەڵیشی قەرەبوی وەرنەگرتنی
هاوتاکردنی مانگی تەمموز دەکرێنەوە و ئەوەش وەردەگرن.
هەر بە پێی زانیارێکانی کەی ئێن ئێن، لە سنوری
سلێمانی 48 هەزار خانەنشین بون هەیە و تا ئێستا 12 هەزاریان موچەی مانگی تەمموزیان
وەگرتوە، پڕۆسەی دانەشکردنی موچە هەر بەردەوامە.
کارمەندانی یەکێک لە لقکەکانی بانکی مەڵکەندی،
باسی لەوەکرد کە خانەنشینان بە ڕێژەی %100 سودمەند بون لە هاوتاکردنەکە و موچەکانیان
دو قات بوە.
278 جار خوێندراوەتەوە