لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی
جیهان بەرێژەی 22% بەرزبوەتەوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ
لە بازاڕەکانی جیهان بە 2516 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە تەنها
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا زێڕ بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە.
هەروەها، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی
ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 2545.70 دۆلار.
بەشێوەیەکی
گشتی نرخی زێڕ لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی سود لە ئەمەریکا بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکاندا
بە ڕێژەی 0.2% دابەزیوە و گەیشتوەتە 28.75 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بە ڕێژەی
0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 928.23 دۆلار.
860 جار خوێندراوەتەوە