ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد وردەکاریی تەقینەوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 10/09/2024
عێراق
+
-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک رویدا و چەند قوربانییەکى لێکەوتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدادیش وردەکاریی روداوەکە دەخاتەڕو.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەلید تەمیمى، فەرماندەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە؛ تەقینەوەکە لە ناوچەى سەلامیات رویداوە و لەڕێی بۆمبێکى چێنراوەوە ئەنجامدراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بۆمبە چێنراوەکە کراوتە ناو بۆکسێکى دیارییەوە و لەڕێی شۆفێرێکی توک توک-ەوە نێردراوە بۆ هاوڵاتییەک تا بەئامانج بگیرێت.

 

ئەوەى ئاشکرا کردوە کە بۆمبەکە پێش رادەستکردنى بۆکسەکە و لە نزیک بازگەیەکى سەربازیی تەقیوەتەوە و بوەتەهۆى گیانلەدەستدانى شۆفێرى توک توک-ەکە و سەربازێک، لەگەڵیشیدا دوو کەسى دیکە بریندار بون.

 

لەبارەى هۆکارى روداوەکەوە فەرماندەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداد دەڵێت: روداوەکە کێشەى کۆمەڵایەتیی بوە و کارێکى تیرۆرستى نەبوە، لە ئێستاشدا  تیمێک پێکهێنراوە بۆئەوەى شێوازى داڕشتنى پیلانەکە و دەستنیشانکردنى تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن.

300 جار خوێندراوەتەوە